لەمیرەی گشتی خولی راهێنان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بەردەوامە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ١٨ی ئابی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی عەمید رەفعەت بەرێوەبەری میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و عەقید فەرمان زراري، جێگری بەرێوەبەری میرە، خولی لۆجستی و شوفێری هەمەڕ بۆ پێنج لە ئەفسەرانی هەردوو لیوای ١٤و ١٦ بەرێوەچوو.
خولەکە بەسەر پەرشتی کونسوڵخانەی وڵایەتەیەکگەتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن راهێنەران و ماموستاياني كومپانياي (ئەمينتوم)ی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو و بڕیاریش وایە هەمان خولە بۆ ٢٠ پێشمەرگەی لیوای ١٥ی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێتەوە.