ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاگری کۆلێژی سەربازی ٢ی زاخۆ و ڕاگری کۆلێژی سەربازی ٣ی قەڵاچوالان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی ٢٣ی ئابی٢٠٢٢، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە لیوا نەزیر عاسم ئاغا ڕاگری کۆلێژی سەربازیی ٢ی زاخۆ و لیوا سەڵاح زاهیر ڕاگری کۆلێژی سەربازیی ٢ی قەڵاچوالان کرد.
لە دیدارێکدا هەردوو ڕاگری کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و کۆلێژی سەربازیی زاخۆ، پیرۆزباییان ئاراستەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە کرد بە بۆنەی پۆستی نوێی ئەمینداری گشتیی وەزارەت.
هاوکات گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی خولی نوێ و وەرگرتنی خوێنکاران لە هەردوو کۆلێژەکە لەسەر ستانداردی تازە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە کۆلێژی سەربازی کرا.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانەکەیانی بەرز نرخاند و پاڵپشتی و پشتگیریی خۆی بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و هەنگاونانی زیاتری هەردوو کۆلێژی سەربازی دووپاتکردەوە، تا بتوانن خولەکانی ئەفسەرانی هەردوو کۆلێژەکە بە شێوازێکی گرنگتر و سەردەمییانەتر پێبگەیەندرێن.