جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لەسەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ ی ئابی ٢٠٢٢، لیوا روکن نەجمەدین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سۆریا، سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوررستان کرد.
لەدیدارێکدا، هەردوولا تیشکیان خستە سەر بارودۆخی عێراق و کوردستان و هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە، و باس لەپلانی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە لەڕووی مەشق و ڕاهێنان و ئۆپەراسیۆنەکان کرا، بۆ ئەم مەبەستە جەختیان لەسەر باشتر کردنی پەیوەندی و هاوکاری هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.