وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان هەماهەنگیی زیاتر دەکەن
![](/media/13877/viber_image_2022-08-16_12-20-00-508-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133051359090000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئابی٢٠٢٢، لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر قادر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، پێشوازی لە عەقید جۆست ئەندامی تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا باسی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا و جەخت لە کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر چۆنییەتیی کردنەوەی خولەکانی تایبەت بە ڕاهێنانی چەک و پەرەپێدانی مەشقی سەربازی.