Skip to the content

ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بەشداری خولێکی کیمیایی، بایۆلۆجی، تیشک و ئەتۆم دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢، لە شاری بەغدا بەبەشداریی ٢٠ ئەفسەری کیمیایی وەزارەتی پێشمەرگە و ١٣ ئەفسەری بەرگریی شارستانیی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و ٢٤ ئەفسەری بەرگریی شارستانیی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، خولێکی کیمیایی، بایۆلۆجی، تیشک، ئەتۆم (CBRN) لە شاری بەغدا کۆتایی پێهات.

خولەکە لە بەرواری ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و لە بەرواری ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ کۆتایی ھات.
خولە کە تایبەت بوو بە چاککردن و پاراستنی کەلوپەلی پشکنینی ماددە کیمیاییەکان، بایۆلۆجی، تیشک و ئەتۆم، لەلایەن ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکیی بایۆلۆجیی راهێنان (NCBRT)ی ئەمریکی سەر بە زانکۆی ئارێزونا سەرپەرشتی دەکرا.
کە ئەم ناوەندە گرنگیەکی تایبەت بە پارێزگاریی لە ژینگە و ژیانی مرۆڤ دەکات.