خولێکی راهێنان بۆ لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوەچوو
![](/media/17405/6c2b3cd7-bf0a-4a18-bddc-ddeb64ced4b1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133152579140000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، خولێکی مەشق و راهێنان بۆ فەوجی یەک، فەوجی سێ سریەی کۆماندۆی لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرایەوە.
خولەکە، مەشق و راهێنان بوو لەسەر ئەو چەک و تەقەمەنیانەی، کە لیوای ١٨ وەریان گرتووە، بە مەبەستی زیاتر شارەزابوون و ئاشنا بوون پێیان، بۆئەوەی بتوانن، لەکاتی روودانی هەر مەترسیەک لەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و خاکی هەرێمی کوردستان، بەشێوازێکی باشتر بەکاریان بهێنن.