Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، فەریق عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مارک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە عمید روکن محمد سعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و کۆڵۆنێڵ تۆم، جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان خرانە ڕوو و هاوکات باس لە بەرنامە و پرۆژەکانی ئەو وڵاتە کرا کە بریار وایە لە ماوەی داهاتوو بۆ خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بچێتە بواری کارکردن .
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەنگەشە کرا و دووپات لە هەبوونی بەردەوامی پەیوەندییەکان نێوانیان کرایەوە.