Skip to the content

لە میرەی گشتی کۆتایی بە خولی هاوەنی ٦٠ملم بۆ لیوای (٤٫٣)پیادە هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی لیوا رفعت، بەڕێوەبەری میرەی گشتی، عقید فرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرە، مێجەر کاڕ ، بەرپرسی تیمی هاوکارییەکان لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ئەفسەران و ڕاهێنەران و مامۆستایان، لە میرەی گشتی ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی هاوەنی (٦٠ ملم) بۆ کارمەندانی لیواکانی (٤٫٣)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو کە بۆماوەی ٢ هەفتەیە بەشێوەیەکی چڕ مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر هاوەنی ٦٠ملم و جۆرەکانی دیکەی هاوەن پێکرا.