وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ یۆنامی و هاوپەیمانان تاووتوێی ذۆخی پێشمەرگریان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی ۱٤ی کانونی یەکەمی ۲٠۲۲، لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و
جەنەڕاڵ هانس، سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی سوپای هۆڵەندا لە هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنۆنێڵ ئەلێکس جۆنس، ڕاوێژکاری سەربازیی هێزەکانی بەریتانیا کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ یونامی باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و کاروبارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕەوشی تەناهیی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێراندا کرا، هاوکات جەخت لە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و یونامی کرایەوە و تیشک خرایە سەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لە کۆبوونەوەکانی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان باس لە هەنگاوەکانی وەزارەت لە جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی و پێکهێنانی فیرقەکان کرا و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکرایەوە.