هێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لەمبارەیەوە، لیوا ڕوکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕایگەیاند: بەفەرمانی ژمارە ٢٢٨ی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، لە ڕێكهوتی ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی ٧٠ هوە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی یهك گواسترابوونەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.