ئه‌مه‌ریكا له‌هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی له ساڵی ٢٠٢٢ بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
![](/media/9338/whatsapp-image-2022-01-10-at-92933-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132863157410000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ١٠ی ١ی ٢٠٢٢، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی كرد له كۆڵۆنێڵ بۆرۆس، به‌رپرسی ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان و وه‌فدێكی یاوه‌ری..
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و لیوا ڕوكن به‌ختیار، ڕاوێژكاری باڵای سه‌ربازی و عه‌مید ڕوكن محەمەد سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی پڕبایه‌خ و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌ختیكرده‌وه، كه بۆ ساڵی نوێ خواست و ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌زاره‌ت، به‌رده‌وامی دانه به پڕۆسه‌ی چاكسازی و پێشخستنی زیاتری، بۆ ئه‌مه‌ش داوایكرد هاوپه‌یمانان له‌هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام بن.
به‌رپرسی ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی دڵنیاكرده‌وه، كه به‌شدار ده‌بن له به‌یه‌كه‌وه كاركردن و له‌ساڵی نوێ‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ ڕاییكردنی ئاراسته‌ی دروستی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ردوولا، تاوتوێی ئه‌و ئاسته‌نگ و لهمپهرانهیان كرد، كه له ماوه‌ی رابردوودا هاتوونه‌ته به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی، هاوكات هاوڕابوون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كان و لابردنی ئه‌و له‌مپه‌رانه.