ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رگری پێشمه‌رگه، پلانی دیراسه‌كراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنینی گشتی بۆ ساڵه‌كانی 2022- 2023 په‌سندكرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ 10ی 1ی 2022 بۆ پێشخستنی تواناكان و پڕۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه‌ی پشكنینی سه‌ربازی، به‌سه‌رپه‌رشتی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی، فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌ندامانی باڵای ئه‌نجومه‌نی به‌رگری و راوێژكاران، كۆبونه‌وه‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ته‌وه بردرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنینی گشتی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پشكنین وجێگرو پشكنه‌رانی باڵای پێشمه‌رگه كۆبووه.
له‌ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌لاین لیوا روكن هۆگر، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی پشكینن، پوخته‌یه‌ك له‌كارو چالاكی بهڕێوهبهراتیهكه خرایه‌ڕوو، پاشان پلانی نوێی بهڕێوهبهراتیهكه بۆ ساڵی 2022-2023 به‌ئاماده‌بووان ئاشكرا كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌نزیكه‌وه ستایشی ئه‌رك و كاری ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌و بهڕیوهبهرایهتیهمان كرد و فه‌رمانمان كرد، له‌داهاتوودا هه‌نگاوی گرنگتر و كاریگه‌رتر بۆ پێشخستنی یه‌كه‌و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگرنه ئه‌ستۆ.
به‌و پێیه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پشكنینی گشتی، فه‌رمانگه‌یه‌كی گرنگی سه‌ربازیه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی و داواكانیان و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانیان.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی باڵای ئه‌نجومه‌نی به‌رگری، ئاشناكران به پلانی نوێی كار‌و ئه‌ركی ئه‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه بۆ ساڵی 2022 -2023 كه خۆی له پلانێكی جێ بایه‌خ و گرنگ ده‌بینیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش گفتوگۆی چڕ‌و پوخت له‌باره‌یانه‌وه كرا و له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌شه‌وه، بڕیاری جێبه‌جێ كردنی ناوهڕۆك و بنه‌ماكانی پلانی دیراسه‌كراوی پشكنین درا، كه ده‌رئه‌نجام گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی یه‌كه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.