پلانی مەشق و ڕاهێنانی ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پلانی مەشق و ڕاهێنانی ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێ کرا و دەستکرا بە مەشق و ڕاهێنان.
لەمبارەیەوە لیوا عەبدوڵڵا کەریم محەمەد بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند:
لەمبارەیەوە لیوا عەبدوڵڵا کەریم محەمەد بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند:
جەختکرایەوە، لەسەر بەرزکردنەوەی کارامەیی و ئاست و تواناکانی فەرماندەی فەوجەکان و سریەکان و فەسیڵ و حەزیرەکان، هاوکات بایەخدان بە فەرماندەییەکان لە هەموو ئاستەکاندا.
وتیشی: هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، تیشک خرایە سەر مەشق و ڕاهێنانی سریەکانی پشتیوانیی ناو پەیکەربەندی فەوجەکانی پیادە، بە مەبەستی ڕێکخستن و مەشق پێکردنیان، لەسەر تایبەتمەندییەکانی تەکنیکی و تاکتیکی چەکە جۆراوجۆرەکان و شێوازی بەکارهێنانیان لە سەرجەم بوارەکانی شەڕ و پێکدادانەکاندا، بۆ بەرگرتن لە هەر جۆرە شڵەژاوییەک لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکان، دووپاتکردنەوەی مەشق و ڕاهێنانی سریەکانی کۆماندۆ، بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
ڕاشیگەیاند: مەشق و ڕاهێنانەکانی نێو بارەگای لیواکان، سریەکانیش دەگرێتەوە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و توانای جەستەییان لە ڕێگەی مەشقی سەخت و قورس، تاوەکو بتوانن ئەرک و ئۆپەراسیۆنی تایبەتی گورزوەشێن لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی لیواکان بەجێ بگەیەنن.