پلەی (٥٧٨٧) پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی(چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە (٣٨) ی ساڵی (٢٠٠٧)، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە (٦٠٣٣) لە ٤/١٢/٢٠١١، تایبەت بە ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان. بڕیار درا، بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥٧٨٧)، پلەدار و پێشمەگەی سەر بە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە دووخشتەی جیاواز بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢١.