ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وهزارەتی پێشمەرگە، لەژێر ڕۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و ڕێنمایی و ڕێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران.
لەمبارەیەوە، لیوا ڕوکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕایگەیاند: بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە ٨٠٨ ی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێكهوتی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (٨٠٨ ) ههشتسهد و ههشت ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە.