بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی و هێزێکی هاوپەیمانان بانکی زانکۆو لیوای ١٨ی پیادەیان بەسەر کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ عەمید توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، کە پێکهاتبوون لە ڕائد ستوەرت دراش و نەقیب ئیلیەتبێسکی و نەقیب گریک سیدلەر و ملازمی یەکەم ڕۆلین ئەفسەری بوودجەی هێزەکانی هاوپەیمانان.
دواتر سەردانی بانکی زانکۆ و لیوای ١٨ پیادەیان کرد.
لەلایەن خۆیانەوە شاندەکەی هاوپەیمانان ستایشی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، لە هەنگاونان بە ئاراستەی پرۆسەی ڕیفۆرم و بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی مووچە.
هاوکات پەیڕەوکردنی شێوازێکی نوێ بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانیان بە گرنگ و پڕبایەخ وەسف کرد.