Skip to the content

سیستەمی DMRی گەیاندن ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی عەمید کازم لەزگین بەڕێوەبەری گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە  و عەمید کامەران محەمەد شەریف جێگری بەڕێوەبەر، پڕۆژەی سیستەمی DMRی گەیاندن لەلایەن کۆمپانیای Scientia Globalی ئەمەریکییەوە، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە دێڤد پرایس نوێنەری وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و د.مارتن سەرۆکی کۆمپانیای Scientia Global و رائد شەپۆڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی DMR و رائد ئەیوب بەرپرسی هۆبەیIT ئامادەیبوون، باس لەگرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی لەو جۆرە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
 DMR سیستەمێکی ڕادیۆیی گەڕۆکە، بۆ بەستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بارەگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازیەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.