سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبۆوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢،(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا لەسەر پێویستییەکانی ئێستای پێشمەرگە و دۆخی پێشمەرگه و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا، هاوکات بە بایەخەوە بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەت و ڕێکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێ کرا.
ههر له کۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر زەرووریەتی خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازیی سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە.