شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
![](/media/12573/c4499528-2fe0-4141-ad61-e7d4337aaba1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132994417150000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداریکردن لە زنجیرەیەک دیدار و سیمیناری ڕێکخراوی نێسای ئەمریکی، بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت.
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ماوەیەی، کە لە واشنتۆن دەمێننەوە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕێکخراوی نێسا، ساڵانە کۆنفڕانس و دیدار و سیمیناری تایبەت بەم بوارە ئەنجام دەدات و ئەفسەرانی پلە باڵا لە زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان بانگهێشتی کۆنفرانسەکان دەکات.