مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ڕێوه‌چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ دووشەممە ۱۳ی حوزه‌یرانی ۲۰۲۲، به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ،مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو.
لە مەراسیمەکەدا سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و د. نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ٨۰ و شێخ سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و لیوا روكن مه‌ریوان محەمەد ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو، لیوا تاریق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم لیوا روكن حەماده فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور له‌هه‌رێم و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و بهڕێوهبهرایەتیه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئامادەی بوون و تیایدا فەریق روکن عیسا عوزێر لە جێگەی فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د دەست به‌كاربوو، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه وتەیەکی پێشكه‌ش كرد، تێیدا گۆڕانكاریەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی، وه‌ك بنەمایەکی گرنگی چاکسازی سه‌ربازی پێناسە کرد، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ری کرد، کە ماوەیەک له پۆستەکانیاندا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، دڵسۆزانەو لەخۆ بوردووانە كاره‌كانیان رایی کردووە.

هەر لە وتەکەیدا، وه‌زیری پێشمەرگە بەخێرهاتنی فه‌ریق روكن عیسا عوزێری كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پشتگیری و پشتیوانیکردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێ، داوای له هه‌موو فه‌رمانده‌كانیش كرد، كه پشتگیری و هاوكاری ته‌واوی هه‌ردوو پۆستی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و ئه‌مینداریه‌تی گشتی بن.
دواتر، مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر ره‌شید جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره میره خوێندرایه‌وه.
پاشان، هه‌ر یه‌ك له فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریق عیسا عوزێر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكیان پێشكه‌ش كرد، تێیدا ئاماژه‌یان به گرنگی گۆڕانكاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دا، گۆڕانکارییان، وەک نوێكردنه‌وه‌ی پۆسته سه‌ربازییه‌كان و پره‌نسیپی سه‌ربازی بۆ به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێناسە کرد.
له كۆتاییدا، هه‌ردوو وه‌زیری پێشمه‌رگه و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاری‌یان پێشكه‌شی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د كرد، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خزمه‌ت و ماندووبوونه‌كانی، كه له رابردوو پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردووه.