وه‌زیری پێشمه‌رگه: جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌كه‌ینه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، له‌چوارچێوه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆڵۆنێڵ لیۆنۆڤیتچ، جێگری بەڕێوەبەری ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و كۆڵۆنێڵ رۆب درایڤه‌ر ڕاوێژكاری به‌رگری باڵای به‌ریتانیا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره و میره و ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی چڕ‌و بەرهەمدار کرا، لەسەر کۆی پڕۆسەکانی چاکسازی و مەشق و ڕاهێنان و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، هاوكات دوپاتیشی كرده‌وه، بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه، پێویستیمان به كاری هاوبه‌ش و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ناوی ستافی باڵای وه‌زاره‌ته‌وه، سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوونی هاوپه‌یمانان و دۆستانی كرد، كه ڕۆڵی به‌رده‌وام و كاریگه‌ریان له پێشخستنی تواناكانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌یه.
كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ڕاوێژكــــارانی به‌رگری، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانه بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان به پێشمه‌رگه و كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌كادیمی باڵای سه‌ربازی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، هاوكات دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی سه‌ربازی سه‌رده‌میانه، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌و پێشچوون و پێشهاتانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن.