وەزیری پێشمەرگە، پێشوازیکرد لە کۆڵونێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەهەرێم
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٦ی حوزه‌یرانی ۲۰۲۲، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، پێشوازیکرد لە کۆڵونێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لە هەرێم.
ئامانجی سەردانەکە، ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس بوو لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.
لە دیدارەکەدا، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: نیگەرانین ماڵئاوایی له دۆستێكی به ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی وه‌زاره‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەکەین.
وتیشی: كۆلۆنێڵ دۆگڵاس، ڕۆڵێكی گرنگ و پڕبایه‌خی بینی له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و پێشخستنی تواناكانی.
هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لە هەرێم، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به كاركردن له پێناو سه‌رخستنی ڕیفۆرمی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
له کۆتایی دیداردەکەدا، وەزیری پێشمەرگە به‌ناوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سوپاس و ستایشی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی كۆلۆنێڵ دۆگڵاسی كرد، هیوای سه‌ركه‌وتنمان له‌ئه‌ركی داهاتووی بۆ خواست.