بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن تاوتوێی باشترکردنی سیستەمی گەیاندنی سەربازی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 16ی ئایاری 2022 بەسەرپەرشتی عهمید کازم لەزگین بەڕێوەبەری گەیاندن كۆبوونهوهیهكی هاوبهش له نێوان بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن(ٳتصالات) و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتیمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن بە هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕائد داڤێد ڕاوێژکاری میدیای هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و شاندێکی یاوەری بهڕێوه چوو.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەسەر پلان و پڕۆژەی هاوبەش له نێوان ههردوولا.
له كۆبوونهوهكهدا بەڕێوەبەری گەیاندن بە وردی تیشکی خستە سەر بەرنامە و پلانەکانی گەیاندنی سەربازی و گوتی : بە پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکەین تاکو بتوانین گونجاوترین جۆرو تۆڕی گەیاندن ڕێکبخەین لە نێوان وەزارەت و یەکەکان بۆ ئەم مەبەستەش سوود لە تەکنەلۆژیای گەیاندنی سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمان وەردەگرین.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر پلانی گەیاندن خستەڕوو و ئامادەیی خۆشیان دەربڕی بۆ بەرپرسیاریەتی و ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانیان بۆ سەرخستنی پڕۆژەی پێشنیارکراو.