سمینارێک لە سەر میراتی کلتووری بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی لیوا قارەمان کمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان،کیریمیس ستافرۆس کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان،
سیمینارێک لەشاری هەولێر بۆ پرۆفیسۆر د. سیرۆس لێکۆڵەر و ئەکادیمیستی یۆنانی بەناونیشانی (توانایەکی بەهێز سەنگەرێکی بەهێز، هۆشیاری ئەرک و ئامانجمانە) رێکخرا.
لە سەرەتای سیمنارەکەدا، جبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەت، سوپاسی کونسوڵی گشتی یۆنان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشمانی کرد، بۆ سازدانی ئەم سمینارە.
پاشان هەر یەک لە عەمید عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی، عەمید شوان بەڕێوەبەری هۆشیاری نیشتمانی وتەیان پێشکەش کرد، تێیدا سوپاسی گەل و حکومەتی یۆنانیان کرد، کە بەم شێوەیە خزمەت بە پێشمەرگە دەکەن.
ئامانج لەو سیمنارە، کە لەلایەن سەنتەری هۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتیمانی ڕێکخرابوو، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.
لەو سیمینارەدا، پرۆفیسۆر د.سیرۆس باسی لەگرنگترین خاڵەکانی کلتوور کرد، ئاماژەی بە ڕابردوو و مێژووی ئەم چەمکە دا.
بە پێویستیشی زانی هەموو نەتەوەیەک لیستێکی دیاریکراوی هەبێ لە میراتی کلتووری، کە درابێت بەهێزەکانی بەرگری و ئەمنیی وڵات، لەگەڵ ناساندنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان وڵاتان، پرۆتۆکۆڵە یاساییە نێودەوڵەتیەکان، جاڕنامەکانی مافی مرۆڤ، جاڕنامەکانی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ پاراستنی میراتی کلتووری، هەروەها بە گرنگیزانی ئەم بابەتە لەگەڵ مەشقی سەربازی کاری لەسەر بکرێت.
پرۆفیسۆر و لێکۆڵەر و ئەکادیمیستی یۆنانی د.سیروس ئاماژەی بە جەنگەکانی یەکەم و دووەم، جەنگەکانی ئەم دواییانەی سەدەی ڕابروو دا، کە وای کرد میراتی کلتووری بکرێتە بابەتێکی گرنگ لای وڵاتان، لە سەر ئاستی نەتەوە یەکگرتووەکان UN، پابەندکردنی سەرباز بۆ ئەم بابەتە، لە ڕێگەی ڕاهێنان و هۆشیارکردنەوەیان.
لە کۆتاییدا، ئەفسەرانی ئامادە بوو لە سەر بابەتەکە کۆمەڵێک ڕا و پێشنیار و تێبینییان خستەڕوو.