وەزیری پێشمەرگە: هاوکارییەکانی بەریتانیا جێی بایەخی زۆرن لەپێشکەوتنی هێزی پێشمەرگەدا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ۱۰ی ئایاری ۲۰۲۲، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ رۆب درایڤەر ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە فەریق جمال محەمەد سەرۆکی ئەرکان و لیوا ڕوکن بەختیار و عەمید ڕوکن هەژار عومەر ڕاوێژکارانی باڵای وەزارەت، ئامادەیبوون، به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا دوپات کرایەوه.
وەزیری پێشمەرگە، جەختی له پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه كرده‌وه و ڕایگه‌یاند پێویستیمان به یارمەتی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه.
هاوکات سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوونی بەریتانیا و دۆستانی پێشمەرگەی كرد، كه ڕۆڵی به‌رده‌وام و كاریگه‌ریان له پێشخستنی تواناكانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌یه.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بە وردی گفتوگۆ کرا، لەسەر کێشە و لەمپەرەکانی ئەرکبینینی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ئەمەش هەردوولا هاوڕابوون، لەسەر کارکردن بۆ نەهێشتنی ئەو کێشە و لەمپەرانەی کە بۆ ئەم لیوایانە دروستکراون، تا دواجار ئەو لیوایانە بکەونە بەرپرسیارێتی و ڕۆڵ و ئەرک بگێڕن.
كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ڕاوێژكــــارانی به‌رگری، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی وەزارەتە بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان به پێشمه‌رگه، هاوكات دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی سه‌ربازی سه‌رده‌میانه، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوون و پێشهاتانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن.