وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆبوونهوه
![](/media/11558/11.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132965748090000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٨ی ئایاری ۲۰۲۲ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ستاڤڕۆس کیمیریس، کونسوڵی گشتیی کۆماری یۆنان و د. سیرۆرس، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی سەرەتاکانی مێژوو لە یۆنان کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا . هاوکات ئاڵوگۆڕە فەرهەنگی و سیاسی و کەلتووری میتۆدە هەمەلایەنەکان لە نێوان یۆنان و کوردستان بە بایەخ و گرنگ زانرا.
وەزیری پێشمەرگە، سوپاسی کونسوڵی گشتیی یۆنان و د. سیڕۆس ـ ی کرد، کە سیمنیارێکی بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە کردۆتەوە، لەو سیمینارەدا، بابەتگەلی گرنگی ئەرک و ڕۆڵی سوپا، میراتی کەلتووری و هۆشیاری گشتیی لەوبارەوە پێشکەشکردوون.