Skip to the content

وەزیری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆبوونه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٨ی ئایاری ۲۰۲۲ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ستاڤڕۆس کیمیریس، کونسوڵی گشتیی کۆماری یۆنان و د. سیرۆرس، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی سەرەتاکانی مێژوو لە یۆنان کۆبۆوە. 
لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا . هاوکات ئاڵوگۆڕە فەرهەنگی و سیاسی و کەلتووری میتۆدە هەمەلایەنەکان لە نێوان یۆنان و کوردستان بە بایەخ و گرنگ زانرا.  
وەزیری پێشمەرگە، سوپاسی کونسوڵی گشتیی یۆنان و د. سیڕۆس ـ ی کرد، کە سیمنیارێکی بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە کردۆتەوە، لەو سیمینارەدا، بابەتگەلی گرنگی ئەرک و ڕۆڵی سوپا، میراتی کەلتووری و هۆشیاری گشتیی لەوبارەوە پێشکەشکردوون.