ئەمینداری گشتی و سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان تاووتوێی پێکهێنانی فیرقە نوێیەکانیان کرد
![](/media/16883/2011a06c-92f7-4b67-9159-1121a866c0c9.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133140892630000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە، ۲۷ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۲، لیوا روکن بەختیار، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سۆریا، سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوانیان و پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکە کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو فیرقەکە کە بڕیارە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە پێکبهێندرێن.