بەئامادەبونى سەرۆک ئەرکانى پێشمەرگە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی کۆبووەوە
![](/media/16772/7610eafa-b628-4591-80dd-56cafd1d0f3d.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133137440170000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محەمەد شیاع سودانی, فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و بە ئامادەبونی سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرابوو به تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژی و په‌لاماره‌كانی وڵاتانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر سنوره‌كانی عێراق و تۆپباران و بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه بووه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و ترس له ناوچه سنوورییه‌كان و زیانی بە هاووڵاتیان گه‌یاندووه.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كاندا بۆ ڕاگرتنی ئه‌و په‌لامارانه و به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
یه‌كه‌م: دانانی پلانێك بۆ دووباره دانانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی خاڵی سفر به درێژایی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا .
دووه‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه لۆجستییه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی سنوور و به‌هێزكردنی توانای مرۆیی و دابینكردنی دارایی پێویست و پشتیوانیكردنیان به كه‌رسته و چه‌كی پێویست، كه بتوانن له رێگه‌یانه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ناوخۆ، توانای مرۆیی زیاتر به‌رده‌ست بخات بۆ به‌هێزكردنی بنكه‌كانی سنوور.
چواره‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یه‌ك و دووی سه‌ره‌وه، به‌ئامانجی یه‌كخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له سنووری عێراق.