خولی بنەڕەتیی سریەی کۆماندۆ لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتاییهات
![](/media/16304/8b594108-2407-431e-93fa-ba6cac660225.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133119805360000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی پلانی مەشق وڕاهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی بۆ ساڵی ۲۰۲۲، ئەمڕۆ ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، خولی بنەڕەتیی سریەی کۆماندۆی لیوای ۱۷ ی پیادە لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتاییهات.
شایەنی باسە ئەم خولە بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەردەوامی هەبوو لە مەشقی جەستەیی و ئاشنابوون بە زانستی نوێی سەردەمییانە، کە تیایدا ٨٨ کارمەندی لیوای ۱۷ی پیادە بەشداربوون، ئەم خولانە لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە دەگوترێنەوە.