خولێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی پڕۆگرامێکی تایبەتدا، لە ڕۆژانی ۸ و ۹ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۲، خولی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردن لە پێگەیەکی باڵادا، کە لەلایەن ئەکادیمیای بەرگری بەریتانی کرابووەوە، تایبەت بە ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
ماوەی خولەکە دوو ڕۆژ بوو، تیایدا وانەی تایبەت لەبارەی پەرەپێدان و ستراتیجی ئاسایش و سەرکردایەتیکردن و کاروباری کارگێری پێشکەش بە ئەفسەرانی بەشداربوو کرا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانیان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتووی وەک بەریتانیا.