سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە وەفدێکی راوێژکارانی هێزەکانی هاپەیمانان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە، ۱٥ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۲، فەریقی روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، پێشوازی لە تیمێکی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، کە پێکهاتبوون لە عەقید سان بورن و عەقید سانس و وەفدێکی یاوەریان.
لەو دیدارەدا سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بە سەردانی ئەمدواییەی وەفدی سەربازی بۆ بەغدا و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق کرد.
هەر لەو دیدارەدا باس لە هەنگاوەکان پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا و تیشک خرایە سەر قۆناغەکانی یەکخستنی یەکەی ژمێریاریی وەزارەت و دامەزراندنی فیرقەکان.