ڕەشنووسی ستراتیجی میدیا و هۆشیاریی نیشتمانی گفتوگۆی لەبارەوە کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە، ١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بە سەپەرشتیی عەمیدی ئەندازیار، نەبەز سەڵاح و ئامادەبوونی نوینەرانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی و هاوپەیمانان، گفتوگۆ لەسەر چۆنيەتیی جێبەجێکردنی تەواوی پڕۆژەکانی نێو رەشنووسی ستراتیجی میدیا و راگەیاندنی هۆشیاریی نیشتمانی بەڕێوەچوو.
شایانی باسە ڕەشنووسی ستراتیجیەتی میدیا و هۆشیاری پڕۆژەیەکی راگەیاندن و هۆشیاریی سەربازییە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوەتەوە، کە خۆی لە ١٠ پڕۆژە دەبینێتەوە؛ لەسەر ئاستی تەواوی یەکە سەربازییەکان.
پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجوومەنی بەرگریی وەزارەتی پێشمەرگەوە پەسەندکراوە و لە ئێستادا یەک لە دوای یەک چۆنیەتیی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بۆ دادەڕێژرێت، کە کاریگەری دەبێ لە سەر بەهێزکردنی توانای پێشمەرگە لە بواری هۆشیاری و ڕاگەیاندندا.