Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە راوێژکاری باڵای سەرباز ی شانشینی بەریتانیا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی،  رۆژی ١ی تشرینی دووەم ۲۰۲۲، لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر، راوێژکاری باڵای سەربازی شانشینی بەریتانیا کرد.

لەو دیدارەدا  ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، نیگەرانی خۆی دەربڕی بە کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، کە لەماوەی رابردوودا دڵسۆزانە و لەخۆبردووانە هاوکارێکی کاریگەری پێشخستنی پڕۆسەی چاکسازی  لە وەزارەتی پێشمەرگە بووە.
لیوا روکن بەختیار ، جەختی کردەوە کۆنۆنێڵ رۆب لەماوەی کارکردنیدا وەک راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا، رۆڵێکی بەرچاوی بینی لەبەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکان و پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە.