ئەمینداری گشتی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە، ۲۹ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۲، لیوا روکن بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.
شاندی میوان پێکهاتبوون لە جەنەڕاڵ گارنەر، جێگری سەرۆکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و جەنەڕاڵ پیتەر، سەرۆکی تیمی راوێژکاران و شاندێکی یاوەریان.
لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕووی ئەمنی و سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش کرا.
هەرلەو دیدارەدا ئاماژە بە هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا لەڕووی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پرسی یەکگرتنەوەی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەت.