Skip to the content

خولی زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە بانگەوازێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاندووە کە سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە، دوو خول بۆ زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی بۆ ماوەی ١٠٥ ڕۆژ دەکاتەوە.

ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن لە رێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، تاکوو ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ، بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی زمانیان، سەردانی سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە بکەن و بەشداری بکەن.