خولەکانی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە بەردەوامن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-له چوارچێوەی پلانی بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامانجی گەشەپێدانی توانا جەستەییەکانی هێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێک هێنا کە بۆ سریەی کۆماندۆی لیوای ١٠ی پیادە رێکخرابوو.
لەو خولەدا سریەی کۆماندۆی لیوای ١٠ی پیادە بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ بەردەوام مەشق و ڕاهێنانی چڕیان ئەنجامداوە.
شایانی باسە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی پلانی کارپێکراوی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی و لە ڕێگەی بنکەکانی مەشق بەردەوامیی بەم جۆرە خولانە دەدات؛ بۆ بەرزکردنەوەی توانا هزری و جەستەییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.