Skip to the content

دیداری سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لەکۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا سەرۆکی ئەرکان جەختی لەسەر گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگییەکانی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

کۆڵۆنێڵ سۆریا دووپاتی لە ئاماده‌یی هاوپەیمانان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسەی ریفۆرم و پێشكه‌وتنی زیاتری ئەو پرۆسه‌یە لەناو ریزەکانی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.

لە تەوەرەیەکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەرکان ستایشی هەوڵەکانی هاوپەیمانانی کرد لە ئامادەییان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانیان کە کاریگەریی راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشخستنی توانستی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە.

دیدارەکە بە تاووتوێکردنی بەرنامە و پلانی مەشق و ڕاهێنانی ساڵی ٢٠٢٣، لە وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکات باسکردن لە بارودۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کۆتاییپێهات.