Skip to the content

پشکنینی گشتی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی ئەفسەران ئەنجام درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشترکردنی کار و ڕاپەڕاندنی ئەرک وکارەکانی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی پلانێکی تۆکمە و پەسندکراو لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشیة العامة)، ئەمڕۆ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، پڕۆسەی پشکنینی فێرکاریان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا. 

لیژنەی پشکنەرانی وەزارەت، بە سەرپەرشتیی لیوا روکن هۆگر سەلاحەدین، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، بە ئەندامییەتیی عەمید روکن فەرهاد، جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز، گشت بەشەکانی وەک کارگێڕی و تۆماری رۆژانە، شێوازی راپەڕاندن و راییکردنی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پشکنی. 

شایانی باسە، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت.