Skip to the content

پشکنینی گشتی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکی ئەنجام درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشترکردنی ئەدا و راپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی پلانێکی تۆکمە و پەسندکراو لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشیة العامة)، ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، پڕۆسەی پشکنینی فێرکارییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا. 

لیژنەی پشکنەرانی وەزارەت، بە سەرپەرشتیی لیوا روکن هۆگر سەلاحەدین، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، بە ئەندامێتیی عەمید روکن فەرهاد، جێگری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز، گشت بەشەکانی وەک کارگێڕی و تۆماری ڕۆژانە، شێوازی راپەڕاندن و راییکردنی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پشکنی. 

شایانی باسە، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.