Skip to the content

پلانی مەشقی ساڵانەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە وەفدی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەڕال سۆریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە پلانی مەشقی ساڵانەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢٣ و دابینکردنی  پێداویستییە لۆجستی و داراییەکانی مەشق گفتۆگۆی چڕی لەبارەوە کرا.
لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو فیرقەی هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتیی رێکخستنی کاروبارەکانیان و دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستیەکان گفتوگۆی پێویست و چڕی لەبارەوە کرا.
لەلایەن خۆیانەوە تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان جەختیان لەسەر هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە، ئەویش لە پێناو درووستکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی.