Skip to the content

پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتییی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشترکردنی پێهەستان و ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی پلانێکی تۆکمە و پەسندکراو، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی ئەنجام دا. 

لە پڕۆسەکەدا گشت بەشەکانی وەک کارگێڕی و تۆماری ڕۆژانە، کۆگانی چەک و تەقەمەنی، کۆگای خۆراک و شێوازی راپەڕاندن و راییکردنی ئەرک و کارەکانی بنکەکە پشکنران. 
ئەمەش لەدوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، ئۆتۆمبێلێکی تیمی پشکنەران تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بووە هۆی برینداربوونی سێ ئەفسەر و کارمەندێک.

شایانی باسە ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.