بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی مووچە بەردەوام دەبێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە دیڤد پڕایس، نوێنەری کۆمپانیای (سی کۆم C COM) لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، باس لە بەرەوپێشبردنی و باشترکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان کرا؛ هەردوولا جەختیان لە بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی مووچە و بایۆمەتری.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی وەزارەت، سوپاسی هەماهەنگی و هاوکاریی کۆمپانیای ناوبراوی کرد، باسی لە بەردەوامیی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە و سیستەمی بایۆمەتری کرد، کە وەزارەتی پێشمەرگە کاری لەسەر دەکات، تاکو لە کۆتاییدا بە شێوازێکی سەردەمییانە رێکدەخرێتەوە.