جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان پنتاگۆن و پێشمه‌رگه دەکرێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٢، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، له دوو دیداری جیادا، پێشوازیان له كۆلۆنێڵ سۆریا، به‌رپرسی تیمی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ری کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دووپاتكرایه‌وه كه به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌ك پێویستیی ئێستای دۆخی پێشمه‌رگه و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه گرنگە.
هاوكات به گرنگییه‌وه رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان و بابه‌تی سەرکردایەتی و كۆنتڕۆڵکردن (القیادة والسیطرة) و سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و بهئهلیكتڕۆنیكردنی ته‌واوه‌تیی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كاندا، تاووتوێی پێویستیی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرا.