Skip to the content

خولێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، خولێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، کە لەلایەن نوێنەرایەتیی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رێکخرابوو.

لە ماوەی دوو رۆژی خولەکەدا، وانەی تایبەت لەبارەی پەرەپێدان و ستراتیجیەتی سەرکردایەتیکردن و داڕشتنی ستراتیجیەتی ئاسایش و کاروباری کارگێڕی، پێشکەش بە ئەفسەرانی بەشداربوو کرا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانیان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی بەریتانیا.