Skip to the content

خولەکانی شێوازی ناساندن و کۆگاکردنی تەقەمەنی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- خولەکانی شێوازی ناساندن و کۆگاکردنی جۆرەکانی تەقەمەنی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەشدا خولێکی نوێ کۆتاییهات.

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و کوکتن، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی و راهێنەران و مامۆستایانی کۆمپانیای ئەمینتوم، کۆتایی بە خولی شێوازی ناساندن و کۆگاکردنی جۆرەکانی تەقەمەنی هات.

ڕێورەسمەکە لە میرەی گشتی بۆ ٨ ئەفسەر و ١٢ پێشمەرگەی لیواکانی ٣، ٤، ٥، ٧ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، کە تێیدا بۆ ماوەی مانگێک بەشێوەی زانستیی مەشق و راهێنان بە بەشداربووان کرا.