راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان كۆتایی ئەرکەکەی راگەیاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمرۆ ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢،به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك راوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه, كۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لێكرا.
لەدیدارێکدا کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بەسەرۆکی ئەرکان راگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا کە بەم زوانە جێگرەوەی دەست بەکار دەبێت ،هەرلەو دیدارەدا باس لەبەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی هاوپەیمانی نێوودەولەتی بۆ پێشمەرگە کرا.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەرکان بەگرنگیەوە هەوڵ هەنگاوەکانی ماوه‌ی رابردووی كۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەری بەرزنرخاند، كه هەوڵی بێوچانی دا لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و گەلی کورد بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ریفۆرم لە وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و رایگەیاند:''وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی شانشینی یەکگرتوو دەکەین، له‌هه‌ماهه‌نگی کردن و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان لەرێگەی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بۆ پێشمه‌رگه‌و دووپاتیشی كرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان پێویسته هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه فراوانتر بكرێت.''
شایانی باسە شانشینی یەکگرتوو له‌ماوه‌ی رابردوو لەرێگەی راوێژكارانی سەربازیەوە له هه‌رێمی کوردستان كاری گرنگ و كاریگه‌ریان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی پێشمه‌رگه و گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسەی چاکسازی کردوە.