وەزارەتی پێشمەرگە و یونامی هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتر بەپێویست دەزانن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ ریكاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی یونامی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، کۆبووەوە و ڕایگەیاند: "یونامی رۆڵی کارا و کاریگەریان لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشخستنی پڕۆسەی دیموکراسی هەبووە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، پێشوازی لە ڕیكاردۆ ڕۆدریگز، بەرپرسی یونامی لە هەرێمی كوردستان و عێراق کرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كارەكانی یونامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان کرا.

ئەمینداری گشتی، ڕۆڵی یونامی و كارەكانیانی بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی و هەماهەنگیی زیاتری لێكردن؛ بە ئامانجی فراوانكردنی پڕۆژە جۆربەجۆرەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
دۆخی كوردستان و عێراق، پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەشێکی تری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو، ئەمینداری گشتی و بەرپرسی یونامی جەختیان لەوە كردەوە: "پێویستە دەستوور پێوەری کارکردنی هەمەلایەنە بێت، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە."
بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان و مەترسیی دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەكە و هەوڵەكان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكە، تەوەرەیەکی دیکەی دیدارەكە بوو.
ئەمینداری گشتی بە وردی تیشكی خستە سەر دۆخی ناوچەكە و هیوای خواست هەوڵی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی دیمۆگرافیای ڕەسەنی ناوچەكە بدرێت.
ئەمینداری گشتی بە وردی تیشكی خستە سەر دۆخی ناوچەكە و هیوای خواست هەوڵی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی دیمۆگرافیای ڕەسەنی ناوچەكە بدرێت.