Skip to the content

بە هاوکاریی ئەمریکا وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر خولە سەربازییەکانی بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی برەودانی زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی پێشمەرگە و شارەزابوون و خۆگونجاندنیان لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای سەربازیی سەردەم،
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، رێورەسمی کۆتاییهاتنی سێ خولی جۆراوجۆری کۆگاکردن و فیتەری و چەکی بیکەیسی بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەیی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئێرڤن هێکس کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، کۆڵۆنێڵ سانبۆرن، بەرپرسی تیمی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا بوو.

خولەکان ماوەی مانگێکی خایاند و ٤١ پێشمەرگەی لیواکانی ١ و ٢ ی پیادە، هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو بەشدار بوون.

لە خولەکاندا ڕەچاوی ئەوە کراوە، بە نوێترین زانستی سەردەم و باشترین کوالیتیی سەربازی، ڕاهێنان بە بەشداربووان بکرێت.