راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لەشاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لیوا روکن ئیبراهیم ساڵح، راوێژکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ تۆم گۆلێر، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا پڕۆژەی چاکسازی و چۆنییەتی باشتر خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی دابینکردنی تەندرووستی و هۆشیار کردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا، ئەمەش لە پێناو پارێزگاری کردن لە نەخۆشیە گواستراوە و وەرزییەکان و پێویستی و گرنگی ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تا لە حاڵەت و پێشهاتە لەناکاوەکان تووشی هیچ گرفتێکی وونکردن و نەناسراوی نەبن.
هەر لەو دیدارەدا بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەڵمانیا کرا و هاوکاری و دۆستایەتی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا دوپات کرایەوە.